٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١١:٠٨
داعش بەرپرسیارێتی هێرشە تیرۆریستییەکەی ڤیەنی لە ئەستۆ گرت

مێدیاکان ڕایانگەیاند کە داعش بەرپرسیارێتی هێرشی تیرۆریستی شەوی ڕابردووی ڤیەنی پێتەختی نەمسای لە ئەستۆ گرتووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ڕۆیتێرز، گرووپی تیرۆریستی داعش بە دەکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی هێرش بۆ کەنیسەی جووەکان لە ڤیەنی لە ئەستۆ گرت.

سەرچاوەکانی هەواڵ دووشەممە شەو لە تەقە کردن لە ناوەندی شاری ڤینە پێتەختی نەمسا هەواڵیان دا. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تەقەکە لە نزیک کنێسەیەکی جووەکان ڕووی دابوو. لە ئەو تەقەیەدا ٥ کەس کوژران و ١٧ کەسیش بریندار بوون.

شیاوی باسە کە ئەو کەسەی کە تەقەکەی کردبوو خەڵکی مەقدوونیای باکوور بوو کە پێشتریش بە بۆنەی ئەندامێتی لە داعش زیندانی کرابوو.

342/